یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار راگەیاند، "هەر کاتێک پرسی کورد بووە ڕۆژەڤ پەکەکە بە چالاکییەکانی تیرۆری رێگری لە قسەکردن لەبارەی پرسەکە کردووە و بووە هۆکار کە لە سەر بنەمای توندوتیژی باس لە پرسەکە بکرێت."
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار باس لە پرسی کورد و قۆناغی نوێ و دەستووری نوێ کرد و جەختی لەوە کرد کە دەبێت بێ گومان برایەتی نێوان کوردەکان و تورکەکان لە سەر بنەمای دادپەروەری دابمەزرێنێت.
ئەمیرئۆغلو هەروەها باسی لەوە کرد کە دەبێت دەستووری نوێ بە شێوەیەک ئامادە بکرێت تەواوی سۆسیۆلۆژی وڵات لەخۆ بگرێت.
ئەمیرئۆغلو وتی، "پرسی کورد پرسێکی گەورەیە و ڕەهەندی مێژوویی، سیاسی، کۆمەڵناسی، ئابووری، ناوچەیی و نێودەوڵەتیی هەیە. چارەسەرکردنی ئەم پرسە تەنیا لە ڕوانگەی ئەمنییەوە و پەیڕەوکردنی ڕێگا و شێوازی هەڵە لە چارەسەرکردنی کێشەکەدا، هێندەی دیکە ئەو پرسەی دانەبڕاوتر کردووە. سەرەتا دەبێت مەسەلەکە بە دروستی پێناسە بکرێت، ئامانجێک دیاری بکرێت و لە ڕێگەی میتۆدی شەرعیەوە بەدوای چارەسەردا بگەڕێت. لە کاتێکدا کە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی خەریکی هەڵوەشانەوە بوو و تەواوی جوگرافیاکە پارچە پارچە بوو، کوردە موسڵمانەکان نەچوونە دەرەوە، خیانەتیان نەکرد، مەرجەکانی برایەتییان جێبەجێ کرد و لە هەر چوار گۆشەی نیشتمان لە دژی داگیرکەران بەرگرییان لە نیشتمان کرد. کورد کە یەکێکە لە توخمە دامەزرێنەرەکانی ئەم وڵاتە، بۆ ماوەیەک دوای دامەزراندنی رژێمی نوێ کەوتە بەر سیاسەتی ڕەتکردنەوە و نکۆڵیکردن و ئاسمیلەکردن. بەداخەوە دوای ئەوە هەم ئەوان و هەم زمانەکەیان نەبوو هەژمار کرا."
"ئەو ستەمەی دەوڵەت لە سەردەمی دەسەڵاتداری تاک حیزبی جەهەپە بە کوردەکان کردووە هێشتا لە بیرەکان نەچووە"
ئەمیرئۆغلو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو ستەمانەی لە سەردەمی دەسەڵاتداری تاک حیزبی جەهەپە بە کوردەکان کراون هێشتا لەبیر نەکراون و وتی، "کۆمەڵکوژییەکانی سەردەمی تاک حیزبی، کردەوەکانی ئەنجامی سیاسەتی تەنقیل و تەهجیر، قەدەغەکردنی زمان و ئەنجامەکانی قورسی ئەم کردەوەیانە بەداخەوە کێشەکانی گەورەی بە سەر ئەم وڵاتەدا هێناون. ستەمەکانی کودەتای ١٢ی ئەیلوول ئەمەی گەشەتر کردووە. لە سەردەمی تاک حیزبی دەیان هەزار کورد کە هەنێک ئافرەت و منداڵ بوون بە شێوەیەکی وەحشیانە کوژران. پەکەکە کە بە بانگەشەی پاراستنی مافەکانی کورد سەریهەڵدا، درێژە بە عەقڵیەتی تاک حیزبی دا و هەڵیکوتایە سەر گوندەکان لەو شوێنانەی کە کورد بە چڕی تێیدا دەژیا، خوێنی دەیان هەزار کوردیان ڕشت، بە ئافرەت و منداڵیشەوە."
"پەکەکە پێکهاتەیەکی پیسە و وا لە کورد کردووە زۆرترین باج بدات بۆ ئەوەی بوونی خۆی بەهێز بکات"
ئەمیرئۆغلو لە بەردەوامی وتی، "پەکەکە رێکخراوێکی مارکسیست و لەنینیستە کە سوود لە قۆناغەکانی تاک حیزبی و کودەتاکان وەرگرتووە و سیاسەت و کردەوەکانی فشار لە دژی کوردەکان بۆ بوونی رێکخراوەکەی کردووە بە ئامێری پرۆپاگەندە. لە پرۆسەکەدا پەکەکە بوو بە ئامرازێکی بەسوود لە دەستی ئەمریکا و ئیسرائیلی سەهیۆنی و ئیمپریالیزمدا. بۆیە پەکەکە دەرئەنجامی پرسی کورد نییە، بەڵکو پێکهاتەیەکی گڵاوە کە بۆ بەرژەوەندی و قازانجی رێکخراوەیی خۆی لە پرسی کورد دەخوات، وا لە کورد دەکات زۆرترین باج بدات لە پێناو چەسپاندنی بوونی خۆی و لە پلانەکانی ناوچەیی ئەمریکا بەکار دەهێنرێت.
پەکەکە لە دەشتی بەقاعە و شاخەکان، بە پێی دانپێنانی عبدالله ئۆجالان، ١٥ هەزار گەنجی لە ناوخۆی رێکخراوەکە کوشتووە. ئەم ژمارەیە ئەو کەسانە لە خۆ ناگرێت کە لە زیندانەکان یان شوێنەکانی دیکە بە تۆمەتی خیانەت کوژراون. نزیکەی تەواوی ئەوانەی پەکەکە بە ئیدعای خیانەت و موناقەشەی ناخۆی کوشتووە کوردن. ئەوەی کە تەنها لە ساڵی ٢٠١٥ کە ٧ هەزار گەنجی کوردی لە رووداوەکانی خەندەق کردە قوربانیی داواکانی خۆی و فانتیزیاکانی شۆڕشی چەپگرانی تورک و شارەکانی کوردی تاڵان کرد پەکەکە بوو.
پەکەکە کە لەگەڵ سەردەمی تاک پارتی و عەقڵیەتی کودەتاچی لە ڕووی خوێنڕشتنەوە گەیشتە هەمان خاڵ، ڕێگەی خۆشکرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر توندوتیژیی ڕێکخراوەکە نەک مافی کورد و نەیهێشت ئەو پرسە لەڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانی. بەداخەوە بەو پێیەی زیاتر لە ٤٠ ساڵە پرسی پەکەکە لەگەڵ ماف و داخوازییە ڕەواکانی کورد تێکەڵ کراوە، تا ئێستا پرسی کورد بە تەواوی تێنەگەیشتووە و هیچ چارەسەرێک نەدۆزراوەتەوە."
"نابێت لەگەڵ ئەو کەسانەی چەکیان هەڵگرتووە گفتوگۆ لەبارەی پرسی کورد بکرێت"
ئەمیرئۆغلو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە "پرسی کورد پرسێکی ماف و یاسایە" و دواتر وتی، "بۆیە نابێت چارەسەرکردنی پرسەکە پابەند بە هەنێک مەرجەکان بکرێت و بخرێتە بواری دانوستان. پرسی کوردی و پرسی توندوتیژی جیاوازن لە یەکتر. نابێت لەگەڵ ئەو کەسانەی چەکیان هەڵگرتووە گفتوگۆ لەبارەی پرسی کورد بکرێت. پەکەکە چەک دانێت یان نەنێت دەبێت مافەکانی کوردەکان بە گشتی بناسرێن. لە پرسی کورددا، موخاتەب هەموو میللەتە، بەتایبەتی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتە رێکخراوەکان. هیچ حیزب و پێکهاتەیەک بە تەنیا نوێنەری کورد نییە. یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی چارەسەرنەکردنی کێشەی کورد تا ئەمڕۆ بەرخۆدانی ناو بیرۆکراسییە و پەکەکەش بە کردەوەکانییەوە بیانوویەک بۆ ئەو بیرۆکراتانە دەڕەخسێنێت کە نایانەوێت ئەم پرسە چارەسەر بکرێت."
"نابێت تەنها ئەدەبی برایەتی بکرێت بەلکو دەبێت برایەتی کورد و تورک لەسەر بنەمای دادپەروەری دامەزرێت"
ئەمیرئۆغلو لە بەردەوامی وتی، "ئەم پرسە دەبێت بە شێوەیەکی ڕیشەیی چارەسەر بکرێت بۆ ئەوەی تەماحە ترسناکەکانی ئیمپریالیزم و سەهیۆنیزم لە جوگرافیای ئێمەدا نەهێڵرێت. وەک پێشتر چەندین جار جەختمان کردۆتەوە، چارەسەری پرسی کورد تەنیا بە وەرگرتنی بیرۆکەی یەکگرتوویی ئیسلامی وەک بنەمایەک لە رووی ماف و یاسا و برایەتییەوە دەکرێت. بنەمای تێگەیشتن لە یەکگرتوویی ئیسلامی، برایەتی و خۆنەویستی و یەکدەنگییە. نابێت تەنها ئەدەبی برایەتی بکرێت بەلکو دەبێت برایەتی کورد و تورک لەسەر بنەمای دادپەروەری دامەزرێت. زۆرینەی کورد موسڵمانن. کورد تەنیا ئەو شتەی دەوێت کە خودا بە حەق پێی بەخشیوە. بەڵام بەربەستی دەستووری هەیە لەبەردەم پەروەردەکردن بە زمانی دایکی کە بنەڕەتیترین و ڕەواترین مافە. نەبوونی پێگەیەکی فەرمی بۆ زمانی کوردی کە زمانی ملیۆنان کەسە کێشەیەکی گەورەیە. وەک مەرجێکی یاسای برایەتی، دەبێت کۆتایی بەم دژایەتییە بهێنرێت."
"هەر کاتێک پرسی کورد بووە ڕۆژەڤ پەکەکە بە چالاکییەکانی تیرۆری رێگری لەوە کردووە کە باس لە پرسی کورد بکرێت"
ئەمیرئۆغلو ئاماژەی بەوە کرد کە پەکەکە هەموو کاتێک بە چالاکییەکانی تیرۆری رێگری لەوە کردووە کە باس لە پرسی کورد بکرێت و دواتر وتی، "ئەو رێکخراوە کە بە ناوی کوردەوە ئامراز و میتۆدی نایاسایی و ناشەرعی بەکاردەهێنێت، لە ڕاستیدا هیچ خەمی چارەسەرکردنی پرسی کوردی نییە. هەرکات پرسی کورد دەهاتە ڕۆژەڤ، پەکەکە بە شێوازە تیرۆریستییەکانی ڕێگری لە باسکردنی پرسی کورد دەکات و بووە هۆی ئەوەی کە ئەو پرسە لەسەر بنەمای توندوتیژی تاوتوێ بکرێت. نوێترین نموونەی ئەمەش هێرشی سەر توساش (شەریکەی هەوا فەزایی تورکیا)ـە. ئەگەر ئومێد بۆ چارەسەری هەبێت، نابێت ئەم هیوایە بەفیڕۆ بدرێت. بەڵام دڵسۆزی بۆ ئەمە پێویستە. بەرزکردنەوەی هیواکان و ئەنجامدانی حیساباتی تر زیانی زیاترە نەک سوود. لەدەستدانی هیوا بۆ چارەسەر لە ناوخۆی وڵاتدا، جەماوەر بەرەو گەڕان بەدوای چارەسەر لە شوێنێکی تردا دەبات."
"داخوازی و مافەکانی کورد نابێت هەرگیز بکرێتە بابەتی دانوستان لەگەڵ رێکخراو یان لایەنێک"
ئەمیرئۆغلو لە بەردەوامی وتی، "بەڕای ئێمە ناونیشانی چارەسەری پرسی کورد ئەنقەرەیە. ئەگەر پرۆسەیەک بۆ چارەسەرێک دەست پێ بکات، دەبێت شەفاف بێت؛ نابێت لە پشت دەرگای داخراو و تێنەگەیشتن بێت. ئەو هەڵانەی لە پرۆسەکانی پێشوودا کراوە نابێت دووبارە بکرێنەوە. بە تایبەتی پرسی کورد و پرسی پەکەکە لە یەکتر جیابکرێنەوە. داخوازی و مافەکانی کورد نابێت هەرگیز بکرێتە بابەتی دانوستان لەگەڵ رێکخراو یان لایەنێک. بێگومان ئەو هەنگاوانەی کە لە بیست ساڵی ڕابردوودا تورکیا گرتوویەتیەبەر و ئەو پێشکەوتنانەی سەبارەت بەم بابەتە بەدەستی هێناوە، بەنرخن. هەروەها جەختکردنەوەی سەرۆک کۆمار لەسەر 'سەدەی تورکیا' لە ڕادەبەدەر گرنگ و بەنرخە."
"ئێمە وەک هودا پار بۆ چارەسەری پرسی کورد لەو ئەرکەی دەکەوێتە ئەستۆمان خۆمان بە دوور ناگرین"
ئەمیرئۆغلو لە بەردەوامی سەبارەت بە پرسی کورد و قۆناغی نوێ وتی، "تورکیا سەدەی یەکەمی خۆی بەجێهێشتووە. بە بڕوای ئێمە ئەم سەدەیەی کە نەتوانرا برایەتی و یەکڕیزی و دادپەروەری تێیدا جێگیر بکرێ، سەدەی لە دەستچووە. ئێستا تورکیا چووەتە ناو سەدەیەکی نوێ. بۆ ئەوەی سەدەی داهاتوو سەدەیەکی لەدەستچوو نەبێت، پێویستە سەدەی نوێ لەسەر بنەمای برایەتی ئیسلامی لە مەلازگرد ١٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر بنیات بنێین. با ئەم سەدەیە سەدەیەک بێت کە ڕۆح و ئایندەی برایەتی ئیسلامی بۆ تورک و کوردی موسڵمان بنیات بنرێت، وەک چۆن لە مەلازگرد لە ساڵی ١٠٧١دا. با سەدەی دووەم سەدەیەک بێت کە تورک و کورد پێکەوە بنیات بنێن. هەرچەندە ڕەنگە ئەمە قورس بێت، بەڵام مەحاڵ نییە. الحمد للە ئێمە موسڵمانین، چارەسەریش لە ئیسلام و برایەتی ئیسلامیدایە.
ئێمە وەک هودا پار بۆ چارەسەری پرسی کورد لەو ئەرکەی دەکەوێتە ئەستۆمان خۆمان بە دوور ناگرین. با لەسەر بەشە هاوبەشەکەی ئیسلام یەکبگرین و یاسای برایەتی دابمەزرێنین و وەک برا پێکەوە بەهێز بین. ئەگینا ئەمریکا و ڕۆژئاوای ئیمپریالیست و سەهیۆنیزم پارچە پارچەمان دەکەن و قووتمان دەدەن. چارەسەری پرسی کورد بابەتێکی پەیوەندیدارە بە دەستوورەوە. هەڵوێستی توند سەبارەت بە بنەمای هەموارنەکردنەوە لە دەستووردا یەکێکە لە بەربەستەکانی چارەسەرکردنی ئەم پرسە."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی گۆکسوی پارێزگای مەرعەش بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.١ رووی دا.
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری باتمان و یاریدەدەری سەرۆکی گشتی هودا پار ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر قسەکانی گولستان سۆنوک سەرۆکی دوورخراوی شارەوانی باتمان ئەندامی پارتی دەم کە بە قسەکانی هێرشی کردبوو سەر دامەزراوەی خانەوادە و دەهاتووی گەلی کورد.
لە پارێزگای بەدلیس بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ رووی دا.